خوێندنه‌وه‌ى سه‌رده‌ميانه‌ى (ويفاقيانه) و (نيفاقيانه) بۆ ئايين:
بۆ ئه‌وه‌ى زۆر به كورتى مه‌به‌سته‌كه‌م بگه‌يه‌نم گوێ له چيرۆكى نيوه ڕاستى و نيوه خه‌ياڵى ئه‌م بابه‌ته بگرن:
گه‌نجێك هات بۆ لام زۆر ڕارا و شه‌رمن بوو: دانيشت و وتى مامۆستا من پرسيارم هه‌يه.
وتم چييه؟ فه‌رموو!.
- بۆچي موسولمانان يه‌ك ناگرن؟
دواى كۆمه‌ڵيك وه‌ڵام و پرسيار و دواتر باسى ئه‌وه‌م بۆ كرد كه دواجار سروشتى مرۆڤه ده‌بێت به بوونى جياوازييه‌وه بژى. ( ولذلك خلقهم)
له سه‌ره‌تادا شه‌رمى ده‌كرد و دواتر تووڕه بوو له موسوڵمانان و پاشان ئيشتيهای پرسيارى كرايه‌وه :
- مامۆستا ئێمه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن له ئايين تێبگه‌ين؟
- ئايين بابه‌تێكى مرۆييه. تێگه‌يشتنيش له زانسته مرۆييه‌كان ده‌بێت دوو شتى سه‌ره‌كى له‌خۆ بگرێت ئه‌وانيش هۆكارزانى(explanation) و تێگه‌يشتن( understanding. به بۆچوونى منيش كێشه‌ى سه‌ره‌كى گروپه دينییه‌كان ئه‌وه‌يه ته‌نها جه‌خت له يه‌كێك له‌و دوانه ده‌كه‌نه‌وه.
- بۆم ڕوون ده‌كه‌يته‌وه.
- زۆر به كورتى له سه‌ره‌تادا كه زانسته مرۆييه نوێكانى وه‌ك كۆمه‌ڵناسى و ئاييناسى نوێ هاتنه بوون به شێوازى زانسته ئه‌زموونييه‌كان لێكۆڵينه‌وه‌يان ده‌رباره ده‌كرا. بۆ نموونه فيزياى كۆمه‌ڵ بۆ كۆمه‌ڵناسى به‌كار ده‌هات. ئوونه كه زانسته ئه‌زموونييه‌كانيش ته‌نها ڕێسا مردووه مادييه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرن ئه‌مه هۆكار زانييه (explanation)
- دواتر شلايماخر و ليۆتار و گادامێر هتد... له فيله‌سووفه‌كانى زانسته مرۆييه‌كان وتيان نابێت به ڕێسای مردوو لێكۆڵينه‌وه له مرۆڤى خاوه‌ن ويست و به‌ڵگه‌خواز بكه‌ين. ئێمه ده‌بێ لێی تێبگه‌ين به‌مه ڕێی زانسته مرۆييه‌كان جيا بوويه‌وه.
- په‌يوه‌ندى ئه‌مه به تێگه‌يشتن له ئايينه‌وه
- ئه‌مه به نزيككراوه‌يى له‌مه به‌شێوازێكى تر له ئاييندا هه‌يه ده‌توانين بڵێين: هه‌ندێك ته‌نها پشت به هۆكارزانى ده‌كه‌ن و وا ده‌زانن ته‌نها زانينى ڕێساكان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى تێگه‌يشتنى ته‌واويان له ئايين هه‌بێت. ئيتر وا ده‌زانن ده‌توانن ته‌نها به زانينى زانسته ئامرازیی و كۆنه‌كان ڕێسا ته‌واوه‌كانى ته‌فسيرو دۆزينه‌وه‌ى ماناكەى ناو ده‌قه ئايينييه‌كان بگه‌ن. ئه‌مان ته‌نها هۆكارزانى(explanation) ده‌كه‌ن. ئه‌مانه لايه‌نى يه‌كه‌من.
- هه‌ندێكى تريش وا ده‌زانن بێ زانينى زانسته هۆكارزانه پێشتره‌كان ده‌توانن تێگه‌يشتن ( understanding)و خوێندنه‌وه‌ى سه‌ردميانه‌يان بۆ قوڕئان و ئايين هه‌بێت. ئه‌مانه‌ش لايه‌نى دووه‌من. له كاتێكدا ئێستا زانسته مرۆييه‌كان له قۆناغى سێيه‌م دان ( يه‌كه‌م: هۆكارزانى. دووه‌م: تێگه‌يشتن: سێييه‌م هه‌ردووكيان پێكه‌وه)
ئه‌و دوانه‌ى يه‌كه‌م و دووه‌م ويفاقين و ئه‌وه‌ى سێييه‌م ويفاقين!.
- مه‌به‌ستت له نيفاقى و ويفاقى چييه؟
- هه‌ر كام له دوانه‌كه‌ى يه‌كه‌م ئه‌وى تريان ڕه‌د ده‌كاته‌وه بۆيه ناونراون (نيفاقى) و سێيه‌ميش هه‌ردووكيان كۆ ده‌كاته‌وه، (ويفاق) له نێوان دروست ده‌كات.
ئه‌مانه به واتا ئايينيه‌كه به‌كار نه‌هاتوون به‌ڵكوو به مانايه‌كى مه‌عريفیی!.
- تێگه‌يشتم ده‌بێت ئێمه ويفاقى بين نه‌وه‌ك نيفاقى و هه‌ڵسايه‌وه
و چاومان برييه چاوي يه‌كتر و هه‌ردووكمان پێكه‌نين و ماڵاوایی‌مان كرد.
بۆچوونه‌کان